مارتینێز: ئامادەین بۆ مۆندیال

PM:11:02:16/11/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارتینێز دووبارە پشتگری لە رۆناڵدۆ کرد و ئامادەی تیپەکەشی بۆ مۆندیال دوپاتکردەوە.

پاش ئەوەی بەبێ ئامادەبوونی رۆناڵدۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە نۆ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئەرمینیا هێنا و گەیشتنی بە مۆندیال مسۆگەرکرد، رۆبێرتۆ مارتینیزی راهێنەری هەڵبژاردەکە رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بابەتێکی گشتییە و هەمووان قسەی لەسەر دەکەن! کاتێک یاریدەکات و گۆڵ دەکات خەڵکی دەڵێن بەبێ ئەو پۆرتوگال هیچ نییە، کاتێک بەبی ئەو دەبەنەوە دەڵێن پۆرتوگال پێویستی بە رۆناڵدۆ نییە.

باسی لەوەشکرد، دڵخۆشە بەبردنەوەکەیان و یارییەکی بێ هەڵە و کەمکورتیان ئەنجامداوە، یاریزانەکانی هەستیان بە ساردبوونەوە نەکردووە و تا کۆتا خولەک لە پێشکەشکردنی ئاستی بەرز بەردەوام بوونە.

مارتینێز سوپاسی هاندەرانیشی کرد کە یاریگایان پڕکردووە و رۆڵی ئەوانیشی بە گرنگ وەسفکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا بەتەواوی ئامادەن بۆ مۆندیال و بە دۆخێکی باشەوە بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە دەکەن، هاندەرانیش هەڵبژاردەکەشی دەتوانن چێژ لە مۆندیال وەربگرن.