PM:02:56:10/03/2026
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانی مباپێ و
بێلینگهام و کارێراس گومانی لەسەر پزیشەکانی ریاڵ مەدرید دروست کردووە.
لەم وەرزەدا یانەی
ریاڵ مەدرید بەدەست پێکانی بەشێک لە یاریزانەکانیەوە دەناڵێنێت بەڵام پێکانەکانی
مباپێ و بێلینگهام و کارێراس نیگەرانی زۆر لە ناو ئەو یانەیە دروستکردووە
بەشێوەیەک کە گومان لە تواناکانی پزیشکەکانی یانەکە دەکرێت.
کیلیان مباپێ کە لە
مانگی 12ی ساڵی رابردوو هەستی بە ئازار کرد لە ئەژنۆیدا تا ئەم ساتەش بەدەست ئەو پێکانەوە
دەناڵێنێت و لە ئێستاشدا کاتی گەڕانەوەی دیاریکراو نییە.
ئەو یاریزانە بەهۆی
ئەو پێکانە مەترسیدارەوە بەشداری یاریی چوونی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچستەر سیتی
ناکات و مسۆگەریش نییە کە بتوانێت بەشداری یاریی گەڕانەوەش بکات، کێشەی لە نێوان
یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنساش دروستکردووە.
لە لایەکی ترەوە
جوود بیلینگهام کە ماوەی چەند هەفتەیەکە بە هۆی پێکانەوە لە یارییکردن
دوورکەوتووەتەوە بەردەوامیش باس لەوە کراوە کە گەڕانەوەی خێرای ئەو یاریزانە
کاروانی وەرزشی دەکاتە مەترسیەوە.
دوایین پێکانیش
ئەلڤارۆ کارێراسی بەرگریکارە کە تووشی پێکانبووە لە ماسولکەکانی رانیدا و بەو
هۆیەش بەشداری یارییەکەی مانچستەر سیتی ناکات کە یارییەکی چارەنووسسازە.
جگە لەوەی کە چەند
یاریزانێکی تریش بەهۆی پێکانی درێژخایەنەوە دوورکەوتونەتەوە کە رۆدریگۆ و سیبایۆس
و ئیدێر میلیتاون، ئەمانەش بووەتە هۆکاری ئەوەی یانەی شاهانە ئەنجامەکانی لەم
وەرزەدا وەک پێویست نەبن.
خ . ک