ریاڵ مەدرید ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ رۆدریگۆ راگەیاند

PM:04:27:10/03/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ رۆدریگۆ راگەیاند و ئەو یاریزانەش ئەمساڵ یاریی ناکاتەوە.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە کە رۆدریگۆی ئەستێرەی بەرازیلی یانەکەیان نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی لە ئەژنۆیدا بۆ ئەنجامدراوە.

یانەکە ئاماژەی بەوەداوە، نەشتەرگەریەکە بۆ بەستەرەکانی ئەژنۆی راستی ئەو یاریزانە کراوە بە سەرپەرشتیاری پزیشکی بە ئەزموون مانوێل لیسێ بە ئامادەبوونی دەستەی پزیشکی یانەکەیان.

رونیشیانکردووەتەوە، ئەو یاریزانە بەردەوام لە ژێر چاودێری وردی دەستەی پزیشکی یانەکەیاندا دەبێت، لە چەند رۆژی داهاتووشدا هەنگاوەکانی چارەسەر کردنی دەستپێدەکات.

هەرچەندە ئەو یانەیە باسی لە ماوەی دوورکەوتنەوەی رۆدریگۆ نەکردووە بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ و سەرجەم رۆژنامەکانی ئیسپانیا دوپاتیانکردەوە کە ئەو یاریزانە نزیکەی 10 مانگ دووردەکەوێتەوە و بەوەش لە سەرەتای ساڵی 2027 دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
خ . ک