ئارسناڵ چاودێری کڤاراتسخیلیا دەکات

PM:02:26:10/03/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیانەوێت بۆ زیاتر تۆکمەکردنی هێڵی هێرشبردن کڤاراتیسخیلیا لە پاریس بگوازنەوە ریزەکانیان.

بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا بەردەوامبن لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بەمەبەستی ئەوەی لە رکابەریکردنی نازناوەکان دانەبرێن.

تۆڕی فیچاجێس ئاماژەی بەوەکردووە کە گەنەرز پلانیان داناوە لە هاوینی داهاتوودا کڤیجیا کڤاراتیسیخیلیا لە پاریس سان جێرمان بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ئارسناڵ ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو یاریزانە زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی پاریس بکەن.

لەلایەکیترەوە مانچستەر یونایتدیش ئارەزووی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەی هەیە هەربۆیە ئەرکی ئارسناڵ لە گواستنەوەی ئاسان نابێت.

ئەستێرە جۆرجییەکە لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە لەم وەرزە بەشداری 34 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.