PM:03:45:10/03/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پلانی رۆیشتنی
کریستنسنی داڕشتووە لەپێناو گواستنەوەی یاریزانێکی نوێ.
راپۆرتە
رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پلانی ئەوەی داڕشتووە
لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا دەستبەرداری ئەندریاس کریستنسنی بەرگریکاری
دانیمارکی ببێت.
گرێبەستی ئەو
یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتووەنەتە
رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی نوێکردنەوەی و گفتوگۆکان شکستیانهێناوە.
رۆژنامەی موندۆ
دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە بڕیاریی کۆتاییانداوە و
دەستبەرداری بەرگریکارە دانیمارکیەکە دەبن بەهۆی ئەوەی مەرجی قورسی هەیە لە
کاتێکدا بەهۆی پێکانەوە کەمترین خولەک یاریی دەکات.
موندۆ
دوپاتیکردووەتەوە کە کارگێڕی بەرشەلۆنە یاریزانێکی لاویان دەستنیشان کردووە تا
بیکەنە شوینگرەوەی کریستنسن ئەویش لوکا ڤوسکۆڤیچی بەرگریکاری کرواتیە کە یاریزانی
تۆتنهامە بەڵام ئێستا بە خواستن یاریی بۆ هامبۆرگ دەکات.
دەشڵێت، کێشەی
گواستنەوەی ڤوسکۆڤیچ ئەوەیە کە یانەی تۆتنهام داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات
بەرامبەر فرۆشتنی لە کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنەش تا ئێستا کێشە داراییەکانی چارەسەر
نەبووە.
خ . ک