مباپێ کارێکی مرۆیی دەکات

PM:03:23:10/03/2026

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ بڕە پارەیەکی زۆری تەخانکردووە لەپێناو نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەک لە کامیرۆن.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان لە دەرەوەی یاریگا لەسەر کارە خێرخوازیە مرۆییەکانی بەردەوامە و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بە گرنگیەوە باس بکرێت.

رۆژنامەکە رایگەیاندووە، مباپێ بڕیاریداوە بە تەرخانکردنی بودجەی تەواو بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەیەکی نمونەیی لە وڵاتی باوک و باپیرانی کە کامیرۆنە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو قوتابخانەیە دەکەوێتە ناوچەی بۆنیندێل لە پارێزگاری بۆنابێری لە وڵاتی کامیرۆن، ئەو ناوچەیەش پێشتر باوک و باپیری ئەو یاریزانەی تیا تیشتەجێ بووە.

لیکیپ دەڵێت، مباپێ دەیەوێت لەم رێگەیەوە بەردەوامی بدات بە پێشخستنی بواری پەروەردە لە وڵاتی کامیرۆن و دەرفەتی زیاتر بۆ منداڵانی ئەو وڵاتە بڕەخسێنێت لەپێناو بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر.

پێشتریش ئەستێرە فەرەنسیەکە لە ساڵی 2023 کاتێک گەشتی کامیرۆنی کرد بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پۆلی نوێ بۆ قوتابخانەی جیبالی سەرەتایی لەو وڵاتە.

مباپێ سەرەڕای ئەوەی لە وڵاتی فەرەنسا لەدوایک بووە و ژیاوە بەڵام باوکی کامیرۆنیە و دایکیشی جەزائیریە، ئەو یاریزانە یاریی بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسا دەکات بەڵام بەردەوامیش ساڵانە گەشتی وڵاتە ئەفریقیەکان دەکات.

خ . ک