بەرپرسانی ئیتیحاد نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی بنزیمە و پێرێرایان هەیە

PM:04:13:14/11/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی ئیتیحاد نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستی بنزیمە و پێرێرایان هەیە لەسەر داوای راهێنەر.

رۆژنامەی ئەلیەومی سعودیە لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی ئیتیحاد لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بەمەبەستی پارێزگاری کردن لە تواناکانی چەند ئەستێرەیەکی یانەکەیان.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە کە سێرجیۆ کۆنسێساوی راهێنەری پۆرتوگالی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت گرێبەستی هەریەکە لە کەریم بنزیمە و دانێلۆ پێرێرا نوێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کۆنسێساو پێیوایە ئەو دوو یاریزانە لە توانایاندایە تا دوو ساڵی تریش ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن و کاریگەری گەورەیان هەبێت لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی.

رونیشیکردووەتەوە، لە ئێستادا داهاتووی بنزیمە نادیارە بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ نەکراوەتەوە لە کاتێکدا یانەکانی فەنارباخچە و بەنفیکاش دەیانەوێت بیگوازنەوە و بیگەڕێننەوە ئەوروپا.

هەمان رۆژنامە نوسیویەتی کارگێڕی ئیتیحاد کار لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی دوو یاریزانی تریش دەکەن کە ئەوانیش نگۆلۆ کانتی فەرەنسی و فابینیۆی بەرازیلین.

خ . ک