AM:12:51:07/11/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ رۆما لە رەنجەرزی بردەوە و ئەستۆن ڤێلا شکستی بە ریاڵ بیتیس شکستی بە لیۆن هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆپا لیگ، یانەی رۆمای ئیتاڵی بووە میوانی رەنجەرزی سکۆتلەندی.
تایمی یەکەم، لە سەرەتاوە گورگەکانی ئیتاڵیا بە بەهێزی دەستیانپێکرد و لە خولەکی 13 بە گۆڵێکی ماتیاس سولی پێشکەوتن، دوای ئەو گۆڵەش رۆما لە هێرشەکانی بەردەوامبوو تاکو لە خولەکی 36 پیلیگرینی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، راهێنەری هەردوولا چەندین گۆرانکارییان ئەنجامدا ، هەرچەندە تیپەکەی گاسپیرینی هەر باڵادەستبوو بەڵام لەو تایمەدا هیچ گۆڵێکی دیکە تۆمار نەکرا.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی یانە ئیتاڵییەکە کۆتاییهات، بەم بردنەوە خاڵەکانیان بۆ شەش خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی 18 دەبینرێن.
لە یارییەکی دیکەی بەهێزیشدا، ریال بیتیسی ئیسپانی بە دوو گۆڵی زەلزولی ئەنتۆنی لە لیۆنی فەرەنسی بردەوە، بیتیس پلەی هەشتەمی گرتووە و لیۆن لە پلەی حەوتەمە.