PM:10:14:06/11/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیمبلی و مباپێ و یامال و رافینیا لە لیستی
پاڵێوراواندان بۆ خەلاتی زە بێست و ئینریکی و فلێکیش لە لیستی راهێنەراندان.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، لە
راگەیەندراوێکی فەرمیدا لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی زە بێست کە دەدرێت بە
باشترینەکانی ساڵ بڵاوکردەوە، تا ئێستا وادەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکە دیاریی نەکراوە بەڵام
پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
پاڵێوراوان
نوێنەرایەتی یانە جیاوازەکان دەکەن,زۆرترین یاریزان لە پاریس سانجێرمان کە ژمارەیان چوار یاریزانە، بەرشەلۆنە سێ یاریزانی
تێدایە و ریاڵ مەدرید و و بایرن و چێڵسی و لیڤەرپوول
هەریەکەیان یەک یاریزانیان هەیە.
بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان لەسەر پیاوان 11 یاریزان
پاڵێوراون کە بریتین لە، عوسمان دیمبلی، کیلیان مباپێ، لامین یامال، رافینیا،
پێدری و محەمەد سەڵاح، ئەشرەف حەکیمی و نونو مێندێش، ڤیتینیا، کوڵ پاڵمەر و هاری
کەین.
بۆ خەڵاتی راهێنەرانیش لەسەر ئاستی پیاوان هەریەکە لویس
ئینریکی، هانسی فلیک، میکێل ئارتێتا، ئینزۆ مارێسکا، رۆبێرتۆ مارتینێز و ئارنی
سلۆت پاڵێوراون.
بۆ خەڵاتی باشترین گۆڵچیش پاڵێوراوان پێکدێن لە، جیانلویجی
دونارۆما، ئەلیسۆن بیکەر، تیبۆ کۆرتوا، ئیمیلیانۆ مارتینێز، یانسۆمەر، ڤۆیچیچ چیزنی و مانوێل نوێر و داڤید رایا.