PM:10:35:06/11/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاندەرانی زاخۆ ناویان چووە مێژووەوە و پاڵێوراون بۆ
بردنەوەی خەڵاتی زە بێست بۆ ساڵی 2025.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە فیفا، لە
راگەیەندراوێکی فەرمیدا لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتی زە بێست کە دەدرێت بە
باشترینەکانی ساڵ بڵاوکردەوە، خەڵاتەکان جۆراوجۆرن لایەنەکانی تۆپی پێ دەگرێتەوە.
یەکێک لەو خەڵاتانەی کە فیفا لە ئاهەنگی خەڵاتی زە بێست
دابەشیدەکات بریتییە لە خەڵاتی باشترین هاندەر، بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتەش هاندەرانی
زاخۆ پاڵێوراوی سەرەکین و کێبڕکێ لەگەڵ هاندەرانی دوو یانەی دیکە دەکەن.
بەپێی سەرچاوەکان، یەکێتی تۆپی پێی جیهان، هەڵوێستێکی
هاندەرانی زاخۆی بەرز نرخاندووە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە پاڵوراوبێت بۆ
وەرگرتنی خەڵاتەکە.
هەڵوێستەکەش هەڵدانی بوکەڵە بوو لەلایەن هاندەرانی زاخۆ بۆ
نێو یاریگا، لەکاتی یارییەکەیان بەرامبەر حدود لە وەرزی
رابردوو،
ئەمەش بۆ پاڵپشتیکردن و هاوکارییکردن لە منداڵانی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە.
خەڵاتی زە بێست ساڵانە دەدرێت بە باشترینەکان، براوەش بە
دەنگی رۆژنامەنووسان و کاپتنی هەڵبژاردەکان و ئەو هاندەرانەی کە لە فیفا ناوی
خۆیان تۆمارکردووە دەستنیشاندەکرێت.