PM:11:30:06/11/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید لە گواستنەوەی کۆناتێ و گێی کشاوەتەوە و گرێبەست
لەگەڵ ئۆپامیکانۆ دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس سانتی ئاونا،
ئیبراهیما کۆناتێی بەرگریکاری فەرەنسی و یانەی لیڤەرپوول هێشتا ئارەزووی یارییکردن
دەکات بۆ ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە، سەرەرای خواستەکانی ئەو
یاریزانە، بەڵام یانەی ریال مەدرید چیتر ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە بە لەپێشینەی
کارەکانی دانانێت.
جەختیشیکردووەتەوە، یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ دایۆت
ئۆپامیکانۆی بەرگریکاری بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتنی زارەکی و بەرگریکارەکە
بەنیازە لە هاوینی داهاتوودا بەخۆرایی پەیوەندیان پێوەبکات و مەرجی کەمتری هەبووە
لە کۆناتێ.
ریاڵ مەدری لە گواستنەوەی مارک گێی بەرگریکاری کریستاڵ
پاڵاسیش کشاوەتەوە، چونکە دەزانێت دەیەوێت یاریی بۆ لیڤەر بکات، بەڵام بژاردەی
دووەمیان تەنیا ئۆپامیکانۆیە و کەسیتر.