AM:08:59:06/11/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک رایگەیاند ئاستی تیپەکەی بەلاوە باشنیە و پێویستە
لە یارییەکانی داهاتوو چارەسەری کێشەکان بکەن.
هانسی فلێک پاش یەکسانبوونیان لەگەڵ کلوبروج وتی خۆشحاڵم
ئاستی لامین یاماڵ گەراوەتەوە شوێنی خۆی و دڵنیام بۆ ماوەیەکی زۆر بەم شێوەیە
دەمێنێتەوە.
وتیشی هەرگیز ئاستی ئەم تیپەم بەلاوە باشنییە و پێویستە
هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین ئەگەرنا ناتوانین رکابەری بەدەست هێنانی نازناو بکەین.
فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە بە دڵنیایەوە پاش گەرانەوەی
خوان گارسیا و رافینیا و پێدری دەتوانن بگەرێنەوە بۆسەر رێچکەی بردنەوەکانیان.
هانسی فلێک ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەوان بەرشەلۆنەن و
هەرگیز نایانەوێت دەستبەرداری شێوازی یارییکردنی خۆیان ببن.
لە کۆتاییدا راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکرد کە
بێگومان بۆ گەرانەوەی ئاستی راستەقینەی تیپەکەیان پێویستیان بە پاڵپشتی تەواوی
هاندەران دەبێت، هەربۆیە داوای لێکردن بەبەردەوامی لەناو یاریگا و دەرەوەی یاریگا
هانیان بدەن.