PM:09:07:06/11/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەڵمانیان ناوی 25 یاریزانی بۆ دوو یاریی داهاتوو لە
قۆناغی پاڵاوتنەکانی مۆندیال راگەیاند.
بە سەرکردایەتی جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەکە،
مانشافت لیستێکی 25 یاریزانی بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر لۆکسمبۆرگ و سلۆڤاکیا
بڵاوکردەوە.
دیارترین ئەو یاریزانانەی ناگلیسمان بانگهێشتی کردوون
بریتین لە، کیمیچ، راوم، جۆناسان تا و شۆتەڵبێرگ لە هێڵی بەرگری، لە هێڵی
ناوەراستیش، ڤێرتز و گۆرێزکا.
سەبارەت بە هێڵی هێرشبردنی مانشافت، ناگلیسمان هەریەکە
لە، سانێ، نیک ڤۆڵتمادا، سێرج گنابری، کەریم ئەدیمی و کیڤن شادی و سەعید ئەل مەلا
کە تەمەنی 18 ساڵە، بانگهێشتکردووە.
مانشافت دوو یاریی داهاتوو لە قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی
جیهانی 2026 ئەنجامدەدات، یەکەمیان بەرامبەر لوکسمبۆرگە لە 14ی ئەم مانگە و
دووەمیان بەرامبەر سلۆڤاکیا لە 17ی مانگ.