مووچەی ساڵانەی مێسی لە گرێبەستە نوێیەکەیدا چەندە؟

PM:03:43:26/10/2025

296 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مووچەی ساڵانەی مێسی لە ئینتەر میامی تەنها 11 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام پاداشت و مافەکانی زۆرن.

پێگەی فووت مێرکاتۆ لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، مووچەی ساڵانەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە گرێبەستە نوێیەکەیدا زۆر کەمە و تەنها 11 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، بە پاداشتی گۆڵکردن و بردنەوەی نازناوەکان و گۆڕانکارییەکان لە ماوەی ساڵێکدا مووچەی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە دەگاتە 17 ملیۆن یۆرۆ.

نوسیویەتی، شایستە داراییەکانی ساڵانەی مێسی تەنها بە یەک شێواز زیاددەکات کە دەگاتە 70 ملیۆ یۆرۆی ساڵانە بەهۆی ئەوەی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەپل و ئەدیداس هاوبەشە، هەروەها چەند پشکێکی هەیە لە مافی پەخش کردنی یارییەکانی خولی ئەمریکا.

لەگەڵ ئەوەشدا، لیۆنێل مێسی لە ساڵی 2023ەوە خاوەنی چەند پشکێکە لە یانەی ئینتەر میامی وە هەروەها لە یاریگای داهاتووی یانەکەشیدا چەند پشکێکی بەردەکەوێت.

خ . ک