خولی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بردنەوەی بەدەستهێنا

PM:07:43:26/10/2025

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر فرایبۆرگ بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی ئەڵمانیا لیڤەرکوزن لە یاریگای بای ئەرینا میوانداری فرایبۆرگی کرد.

تایمی یەکەم، تیپەکەی هیولماند بە گۆڵێکی بوکۆ لەپێشبوو کە لە خولەکی 22 تۆمارییکرد.

لە تایمی دووەم، تابسوبا گۆڵی دووەمیشی لە خولەکی 52 بۆ یانەکەی هێنایە بەرهەم، فرایبۆرگ چاوی لە کەمکردنەوەی ئەنجامەکە بوو بەڵام لە خولەکی 74 لینهارتی بەرگریکاریان بە کارتی سور کرایە دەرەوە، ئەوەش کۆتایی بە هەموو شتێک هێنا.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی لیڤەرکوزن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەرکوزن چووە پلەی چوارەم بە 17 خاڵ، فرایبۆرگیش خاوەنی نۆ خاڵە و لە پلەی 11یە.