ئارتێتا: شایستەی بردنەوە بووین

PM:11:18:26/10/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا پێیوایە شایستەی بردنەوە بوون و شێوازی ڕکابەرییان و ئارەزووی بردنەوەیان سەرسوڕهێنەرە.

دوای بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند،زۆر دڵخۆشم، چونکە دەمانزانی یارییەکە قورس دەبێت، ئەوە بردنەوەیەکی یەکلاکەرەوە بوو بەرامبەر بە تیپێکی بەهێز.

دەشڵێت: بەرامبەر پاڵاس لە ڕووی بەرگرییەوە یەکلاکەرەوە و نایاب بووین، کەس هەلی گەورە لە دژی ئەوان دروست ناکات، بەڵام خۆشبەختانە توانییان گۆڵ تۆماربکەن.

ئارتێتا وتیشی: ئێمە شایەنی بردنەوە بووین، شێوازی ڕکابەریمان و شێوازی یاریکردنمان و ئارەزووی بردنەوەمان سەرسوڕهێنەرە، ئەو پێنج یاریزانە یەدەگانەی هاتنە ناو یاریگا جارێکی تر جیاوازییەکی گەورەیان دروستکردەوە.

دوپاتیشیکردەوە، ویلیام سالیبا و دیکلان رایس هەستاین بە کامێک ئازار کرد، هیوادارن پێکانێکی ئاسانبێت، ئەمە خاڵی نەرێنی یارییەکە بوو، بەڵام لە کۆتاییدا هەمووان دڵخۆشبوون و دەیانەوێت یاریی لەدوای یاریی بردنەوە بەدەستبهێنن.