PM:02:57:26/10/2025
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ
دووردەخرێتەوە ئەگەر لەسەر ئەنجامە خراپەکان بەردەوام بێت و کلۆپ دەکرێتە
شوێنگرەوەی.
رۆژنامەکانی بەڕیتانیا بڵاویانکردەوە، داهاتووی
ئارنی سلۆت لە راهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوڵ لە مەترسییەکی گەورەدایە و مانەوەی لە
ئەرکەکەی بەهیچ شێوەیەک مسۆگەر نییە.
ئەو رۆژنامانە ئاماژەیان بەوەداوە کە
ئەگەر راهێنەرە هۆڵەندییەکە لە چەند یاریی داهاتوودا ئەنجامەکانی باش نەکات ئەوا
بە دڵنیاییەوە لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە دووردەخرێتەوە.
دەشڵێن، بەرپرسانی لیڤەرپوڵ نەک هەر لە
ئەنجامەکانی یانەکەیان بەڵکو لە ئاست و شێوازی یاری کردنیشیان نیگەرانن سەرەڕای
ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا بڕە پارەیەکی خەیاڵیان لە گواستنەوەی یاریزانان
خەرجکردووە.
ئاشکرایانکردووە کە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی
پاڵێوراوی یەکەم دەبیت بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ لە ئەگەری دوورخستنەوەی
سلۆت، تەنانەت ئەو راهێنەرە دەرگاکانی کراوەیە تا بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.
خ . ک