PM:01:53:26/10/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و
ئیندریک رێککەوتن لە مانگی یەکدا بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە یانەکە بەجێبهێڵێت.
پاش ئەوەی نۆ
هەفتەی خولی ئیسپانیا تێپەڕیوە و سێ یاریش لە چامپیۆنزلیگ ئەنجام دراوە بەڵام
تاوەکوو ئێستا چابی ئەلۆنسۆ هیچ دەرفەتێکی یارییکردنی بە ئیندریک نەداوە هەربۆیە
نوێنەرانی ئەو هێرشبەرە لەگەڵ بەرپرسانی مێرێنگی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
رۆژنامەی ئاس
بڵاویکردووەتەوە کە یاریزانەکە و ریاڵ مەدرید گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە مانگی
یەکدا بەشێوەی خواستن لێک جیاببنەوە.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئیندریک دەیەوێت ڕووبکاتە یانەیەک بەشداری لە خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکات.
لەلایەکیترەوە
یانە بەهێزەکانی ئینگلتەرا چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر زۆرە لە
گواستنەوەی زستانەدا بە ئۆفەریكی باش ڕووبکاتە پریمەرلیگ.
ئەستێرە
بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 37 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی
حەوت گۆڵ و یەک ئەسیست تۆماربکات.