PM:01:10:26/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سۆن دەیەوێت
پاش کۆتایی هاتنی خولی ئەمریکا و لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن لە پێناو
مۆندیال ڕووبکاتە یانەیەکی ئەوروپا.
سۆن هیونگ مین
لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی لوس ئانجلیسی ئەمریکیوە کرد، بەڵام بەهۆی کۆتایی هاتنی ئەو پاڵەوانێتییە لە کۆتایی
ئەم ساڵدا ئەو هێرشبەرە بۆ چەندین مانگ بێ یانە دەمێنێتەوە هەربۆیە لەپێناو
پاراستنی توانای جەستەی بۆ جامی جیهانی داهاتوو دەیەوێت ڕووبکاتەوە ئەوروپا.
پێگەی
ترانسفێر فید بڵاویکردووەتەوە کە ئەیسی میلان چاودێری بارودۆخی سۆن دەکەن و
ئامادەن لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردوە کە سۆن هینگ مینیش بژاردەی یارییکردن بۆ رۆسۆنێری بەباش دەزانێت،
چونکە لەم وەرزەدا بەسەرکردایەتی ئەلیگری ئاستێکی تەواو جیاواز پێشکەش دەکەن.
ئەستێرە
کۆرییەکە لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بەشداری 10 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی
نۆ گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.