کۆنتی: لەباشترین یانەی ئیتاڵیامان بردەوە

PM:12:13:26/10/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆنتی ئاماژەی بەوەکرد بەرامبەر باشترین تیپی ئیتاڵیا بردنەوەیان بەدەست هێناوە و سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانی دەکات.

ئەنتۆنیۆ کۆنتی پاش بردنەوەیان لە ئینتەر میلان وتی کە پێش یارییەکە دەمانزانی تووشی قورسییەکی زۆر دەبینەوە.

وتیشی دی برۆین تووشی پێکانبوو بەگشتی ئەم ساڵ لەڕووی ئامادەبوونی یاریزانەکانەوە لە یارییە گرنگەکان لەبەرژەوەندیمان نیە.

کۆنتی جەختی لەوەکردەوە کە بەرامبەر باشترین تیپی ئیتاڵیا بردنەوەیان بەدەست هێناوە و بۆ ئەم سەرکەوتنەش سوپاسی سەرجەم یاریزانەکانی دەکات.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە جیاوازییەکی زۆر لە بەرێوەبردنی ئینتەر و ناپۆلی هەیە و شێوازی کارکردن لە هەردوو یانەکە تەواو جیاوازە.

لە کۆتاییدا ئەنتۆنیۆ کۆنتی ستایشی ئاستی لاوتارۆ مارتینێز کردوو و ئەوەی ئاشکراکرد کە یەکێکە لە باشترین هێرشبەرەکانی جیهان.