AM:11:24:26/10/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فێرمین لۆپێز یەکێکە لە یاریزانە یەکلاکەرەوەکانی یاری
کلاسیکۆ و گۆڵەکانی لەم وەرزە کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی بەرشەلۆنە دروست کردووە.
ڕۆژنامەی
مارکای ئیسپانی راپۆرتێکی سەبارەت بە بەشداریکردنی فێرمین لۆپێز لە کلاسیکۆی هەفتەی
دەیەمی لالیگا بڵاوکردەوە بەجۆرێک تێیداهاتووە کە ئەو نوێنەرایەتی گەورەترین هەڕەشەی
پێکهاتەی بەرشەلۆنە دەکات بۆ سەر ڕیال مەدرید.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ درەوشاوەیی فێرمین لەم وەرزەدا، کە
توانیوێتی پێنج گۆڵ لەگەڵ تیپی کەتەلۆنی تۆماربکات، بووەتە یەکێک لە گۆڵکارانی سەرەکییەکانی
بلەوگرانا و دیارترین کارتی هانسی فلیکە بەجۆرێک زۆر پشتی پێدەبەستێت لە یارییە
گرنگەکاندا.
یاریزانە ئیسپانییەکە
لە دوایین یاریدا توانی هاتریکی بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس تۆمار بکات، ئەمەش پشتڕاستی
دەکاتەوە کە لە پێکهاتەی سەرەکی بلاوگرانا دەبێت، هەربۆیە چابی ئەلۆنسۆ پێویستە بۆ
کەم کردنەوەی مەترسییەکانی فێرمین پلانی تایبەتی بۆ دابنێت.