چارەنووسی فاتی نادیارە

AM:09:43:26/10/2025

184 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە هیچ نیازێکیان نیە فاتی بگەرێننەوە یانەکەیان سەڕەڕای بەرزبوونەوەی ئاستی ئەو یاریزانە.

ئەنسۆ فاتی لە ئێستادا لەگەڵ مۆناکۆ ئاستێکی باش پێشکەش دەکات هەربۆیە دەنگۆکان سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە بەچەند شێوازێکن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە هەرچەندە بەرشەلۆنە دەتوانن وەرزی داهاتوو ماوەی خواستنەکەی فاتی لەگەڵ مۆناکۆ کۆتایی پێبهێنن و بیگەرێننەوە ریزی یانەکەیان، بەڵام بەرپرسانی بلەوگرانا پێیان وایە گەرانەوە سوودی باشیان پێنابەخشێت.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە ئینگلتەراش لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەنسۆ فاتی دەکەن و ئەگەر ئەو یاریزانە ئارەزووی یارییکردن بکات لە پریمەرلیگ ئەوا بەجدی هەوڵی کڕینی دەدەن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانە فەڕينسییەکە بەشداری هەشت یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ تۆماربکات.