AM:10:31:26/10/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ ژمارەی پێوانەی سالم دۆسەری یەکسانکردەوە و
گەیشتە گۆڵی ژمارە 80 لە خولی سعودی.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتووەتە ساتێکی یارییکردن کە هەر
بەشدارییەکی گۆڵ دەبێتە هۆی شکاندن یاخود یەکسانکردنەوەی ژمارەیەکی پێوانەی.
پێگەی ئۆپتا
راپۆرتێکی سەبارەت بەو یاریزانە بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە کە کریستیانۆ ئەستێرەی
پورتوگالی کاپتنی یانەی نەسڕ لە خولی پیشەگەری سعودی ژمارەیەکی پێوانەیی سالم دۆسەری
یاریزانی هیلالی یەکسانکردەوە، دوای ئەوەی دۆن لە خولی رۆشەن گەیشتە
80هەمین گۆڵی خۆی.
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی یەک
گۆڵیتر ژمارەی پێوانەی بافیتیمبی گۆمێز یەکسان دەکاتەوە، بەڵام بۆبوون بە گۆڵکاری خولی سعودییە پێویستی بەوەیە بگاتە گۆڵی ژمارە 155 چونکە
عومەر سۆما خاوەنی 154 گۆڵە.
یانەی نەسڕ بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پلەی
یەکەمی ئەم وەرزەی خولی رۆشەندایە بەجۆرێک لە شەش یاریدا خاوەنی شەش بردنەوەن.