سڵۆت باسی ئاستی لیڤەرپوڵ دەکات

AM:09:00:26/10/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت ئاماژەی بەوەکرد ئاستیان بەگشتی خراپە و پێویستە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەن.

ئارنی سڵۆتی پاش شکستەکەیان بەرامبەر برینتفۆرد وتی لەسەرجەم ئەو یارییانەی رابردوو کە بردنەوەمان بدەست نەهێناوە ئەم یارییە خراپترینیان بووە لەڕووی پیشکەشکردنی ئاستمانەوە.

وتیشی باسی بڕیارەکانی ناوبژیوان ناکەم بەڵام لە تایمی دووەم رووداوەکەی گاکپۆ شایەنی ئەوەبوو بڕیاری هەژمارکردنی لێدانی سزا بدات.

راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بێگومان هەڵەیان زۆرە و پێویستە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بدەن لە زووترین کاتدا.

ئارنی سڵۆت ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پێویستە هەموو کەسێک بە ئەندازەی تواناکانی هەوڵی چارەسەرکردن بدات.

لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە هێشتا لەسەرەتای وەرزدان و بێگومان دەتوانن بگەرێنەوە بۆناو رکابەری نازناوی خولی ئینگلتەرا.