خولی ئینگلتەرا.. لیڤەر دووچاری شکستبوو

AM:12:08:26/10/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا لیڤەرپوول سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا و بەرامبەر برێنتفۆرد تووشی شکستبوو.

لە یارییەکی هەفتەی نۆیەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی برێنتفۆرد.

تایمی یەکەم، پێنج خولەک بەس بوو بۆ ئەوەی واتارا گۆڵی پێشکەوتنی خاوەن ماڵ تۆماربکات، دواتریش لە خولەکی 45 کیڤن شادی ئەنجامەکەی بۆ دوو هێندە زیادکرد، بەڵام کێرکێز لە خولەکی زیادکراو ئەنجامەکەی بۆ لیڤەر کەمکردەوە.

لە تایمی دووەم، برێنتفۆرد گۆڵی سێیەمیشی لە رێگەی تیاگۆ لە خولەکی 60 بە لێدانی سزا تۆمارکرد، سلۆتی راهێنەری لیڤەریش چەند گۆرانکارییەکی ئەنجامدا، هەرچەندە لیڤەر لە رێگەی سەڵاح لە خولەکی 89 دووبارە ئەنجامەکەی کەمکردەوە بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی برێنتفۆرد کۆتاییهات، بەم ئەنجامە لیڤەر بە 15 خاڵ لە پلەی شەشەمە و برێنتفۆرد بە 13 خاڵ هاتە پلەی دەیەم.