PM:11:06:25/10/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە یانەی نەسر دوو گۆڵی بێوەڵام لە حەزمی بردەوە و پێشەنگیی قایمترکرد.
لە یارییەکی هەفتەی شەشەمی خولی سعودی، یانەی نەسر و حەزم رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، نەسر کۆنترۆڵی یاریگای کرد، بەمەش گۆڵی پێشکەوتنیان لە خولەکی 25 لە رێگەی جۆواو فیلێکس تۆمارکرد، ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ درێژەی کێشا بەڵام ئەم جارە رۆناڵدۆ خاوەنی گۆڵەکەی نەسر بوو، گۆڵەکەشی لە خولەکی 88 تۆمارکرد.
سەرەنجام نەسر یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردەوە و بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ پێشەنگیی قایمتر کرد، حەزمیش خاوەنی پێنج خاڵە و لە پلەی 14 دەبیندرێت.