تودۆر: نیگەرانی چارەنووسی خۆم نییم

PM:10:14:25/10/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تودۆر نەیشاردەوە نیگەرانی چارەنووسی خۆی نییە و دەیانەوێت بەرامبەر لازیۆ بە نایابی دەربکەون.

پێش رووبەرووبوونەوەی لازیۆ، ئیگۆر تودۆری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆس وتی: تیپەکە بە پەرۆشە و بە تامەزرۆییەوە دەیەوێت ئاستێکی باش پێشکەش بکات، یاریزانەکان مانای ڕکابەر دەزانن، دەمانەوێت سبەی ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەین.

وتیشی: بەگشتی یاریزانە نوێیەکان کاتێکی تەواویان بۆ یاریکردن لە یۆڤانتۆس بەدەستنەهێناوە، بەڵام هیچ کێشەیەک نییە و بە تێپەڕینی کات خولەکی پێویست بە هەمووان دەدرێت.

لەسەر بەراوردی نێوان دێل پیێرۆ و کینان یەڵدز دەڵێت: بەراوردکردن هەمیشە قورسە، دێل پیێرۆ مێژووی تۆمارکرد، لەکاتێکدا کینان نزیکە لە وەرزی یەکەمی خۆیدا وەک یاریزانی سەرەکی، بەڵام پێدەچێت گرنگترین یاریزانی تیپەکە بێت.

جەختیشیکردەوە، ڕاستگۆیانە بەهیچ شێوەیەک هەست بە ترس ناکات، چێژ لە راهێنەرایتی یوڤی وەردەگرێت تەنانەت لە سەختترین بارودۆخەکانیشدا، ئاگاداری ئەوەیە کە لە دەوروبەریدا دەگوزەرێت، بەڵام تەنیا سەرنجی لەسەر یاریی داهاتووە و نیگەرانی چارەنووسی خۆی نییە.