خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی لە ئینتەری بردەوە و چووە پێشەنگ

PM:09:41:25/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریی لوتکەی لە ئینتەر میلان بردەوە و چووە پێشەنگ.

لە یاریی لوتکەی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلانی کرد.

تایمی یەکەم، لە سەرتاوە هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، بەڵام جانس یاوەری یانەی خاوەن یاریگا بوو کاتێک بە گۆڵێکی دی برۆین لە خولەکی 33 پێشکەوتن، گۆڵەکەشی بە لێدانی سزا تۆمارکرد.

لە تایمی دووەم، یارییەکە گەرموگوڕی زیاتری بە خۆیەوە بینی و لە خولەکی 54 ماکتۆمنینای گۆڵی دووەمیشی بە ناپۆلی بەخشی، بەڵام هاکان پێنج خولەک دوای ئەو گۆڵەی بە لێدانی سزا ئەنجامەکە لە سودی نێرازۆریکەمکردەوە.

ناپۆلی لە پشی بە هێرشی پێچەوانە بەست و لە خولەکی 69 ئەنگوێسا گۆڵی سێیەمیشی تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی ناپۆلی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە ناپۆلی بە 18 خاڵ چووە پێشەنگ و ئینتەر بە 15 خاڵ لە پلەی سێیەمە.