AM:09:29:25/10/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی لە ناشڤیلی
بردەوە و هەنگاوێک لە قۆناغی داهاتوو نزیکبووەوە.
لە درێژەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی
ئەمریکا و لە قۆناغی پلەی ئۆفدا، یانەی ئینتەر میامی لە یاریگای خۆیدا میوانداری
یانەی ناشڤیلی کرد.
لە تایمی یەکەمدا و لە خولەکی 19 لیۆنێل
مێسی گۆڵێکی بۆ ئینتەر میامی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 62 و 96
ئالێندی و مێسی دوو گۆڵی تریان بۆ میامی تۆمارکرد و لە خولەکی 101 هانی مختار
گۆڵێکی بۆ ناشڤیل تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک
لە سوودی ئینتەر میامی کۆتاییهات.
بڕیارە یاریی دووەمی نێوان ئەو دوو یانەیە
لەم قۆناغەدا لە دووی مانگی داهاتوودا بەڕێوەبچێت و ئەگەر ئینتەر میامی لەو
یارییەدا بردنەوە بەدەستبهێنێت ئەوا راستەوخۆ دەگاتە قۆناغی داهاتوو، ئەگەر
ناشڤیلیش بیباتەوە ئەوا یاریی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن.
خ . ک