AM:10:14:25/10/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی بەشداری 1290 گۆڵی کردووە لە کاروانە
وەرزشییەکەیدا و ژمارەی گۆڵەکانیشی گەیاندە 891.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە یاریی
یانەکەی بەرامبەر ناشڤیل لە خولی ئەمریکا دوو گۆڵی تری تۆمارکرد و ئەوەش بووە
هۆکاری تۆمارکردنی چەند ژمارەیەکی نوێ.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە تا ئەم ساتە لە
کاروانە وەرزشییەکەیدا و لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی و ئەو یانانەی یاریی بۆ
کردوون بەشداری 1290 گۆڵی کردووە بە تۆمارکردنی 891 گۆڵ و 399 ئەسیست.
مێسی بووە یەکەم یاریزان کە بتوانێت
زۆرترین گۆڵ لە ماوەی یەک ساڵی خولی ئەمریکا تۆماربکات بە شێوەیەک لە یەک ساڵی
رابردوودا 39 گۆڵی تۆمارکردووە، پێشتر ئامارەکە بە ناوی کارلۆس ڤیلا و دینیس
بوانگاوە بوو بە تۆمارکردنی 38 گۆڵ.
ئەو یاریزانە ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەی
ئینتەر میامی گەیاندە 73 گۆڵ و لە پیشەنگی گۆڵکارانی مێژووی یانەکەدایە، جگە لەوەش
لەو 83 یارییەی کە بۆ ئەو یانەیە ئەنجامیداوە 36 ئەسیستی هەیە بەو هۆیەش یەکەم
یاریزانە لە مێژووی ئینتەر میامیدا زۆرترین بەشداری لە گۆڵ تۆمارکردنی هەبێت.
خ . ک