AM:10:47:25/10/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ دوپاتیکردەوە دلخۆشن بە شێوازی
یارییکردنیان و ئامانجیان بردنەوەیە لە کلاسیکۆدا.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید
دوای ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی پێبەخشرا لە
لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە لە یاریی کلاسیکۆدا تەنها بۆ ئەوە ناچنە یاریگاوە کە
یارییەکی جوان پێشکەشی هاندەران بکەن بەڵکو تەنها یەک ئامانجیان هەیە لە یاریگادا
ئەویش بردنەوەیە لەپیناو دڵخۆش کردنی هاندەران.
مباپێ دەڵێت، دڵخۆشم کە جارێکیتر بە
باشترین یاریزانی مانگی یانەکەم دیاریکرام ئەوەش بەهۆی یارمەتی هاوڕێکانمەوە بووە
کە توانیومانە ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆمار بکەین و بردنەوەی زۆرمان هەبێت.
دەشڵێت، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێگا
راستەکەی خۆمان و دڵخۆشین بەو شێوازەی کە یاریی پێدەکەین لەم وەرزەدا، دەمانەوێت
لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بینو هەموو کاتێک دەمەوێت یارمەتی یانەکەم بدەم.
مباپێ وتی، ئێستا لە مانگێکی گرنگداین و
پێویستە سەرجەم یارییەکان ببەینەوە، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە ریاڵ مەدرید پێویستی
پێیەتی، هیوادارم لە کلاسیکۆدا هاندەران پشتگیریمان بکەن چونکە ئەو یارییەیە کە
هەمووان دیانەوێت بیبینن.
خ . ک