PM:10:29:12/10/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تۆنکارا لاوێکی یانەی بەرشەلۆنە و چاوەڕێ دەکرێت
لە چەند ساڵی داهاتوو ببێتە ئەستێرەی یانەکە.
ئەبریما تۆنکارا، لاوێکی تەمەن 15 ساڵانی بەبنەچە
گامبییە کە لە لاماسیای بەرشەلۆنە پێگەیشتووە و وەک داهاتووی تۆپی پێی ئیسپانی
تەماشا دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە لامین یامالهێشتا لە
سەرەتای گەشتەکەیدایە لەگەڵبەرشەلۆنە،
بەڵام یانە کەتەلۆنییەکە دڵخۆشن بە دەرکەوتنی دیاردەیەکی تر لە ئەکادیمیای
یانەکەیان.
تۆنکارا لە گامبیا لەدایکبووە، خاوەنی رەگەزنامەی
ئیسپانییە و لە هەردوو تیپی لاوانی بەرشەلۆنەو خوار 17ساڵانی ئیسپانیاسەرکەوتوو بووە، پاش ئەنجامدانی دوو یاری بۆ خوار 17 ساڵانی ئیسپانیا سێ
گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە.
تۆنکارا هێرشبەرێکە بە تەکنیکێکی باوەڕپێنەکراو و
یاریزانی بڕینی سەرنجڕاکێش ناسراوە، هەنگاوێک لە پێش رکابەرەکانی بیردەکاتەوە،
تەنانەت لە کاتی یاریکردن لەگەڵ ئەو یاریزانانەی کە سێ بۆ چوار ساڵ لە خۆی
گەورەترن.
لەدوای گەیشتنی بۆ ئیسپانیا لە ساڵی 2017، ئەو
بەهرەمەندە گەنجە چاوێکی زۆری لەسەرە، ئێستا هەمووان چاوەڕێی ئەوەن بزانن تۆنکارا چەندە
خێرا لە لاماسیەوە بەرەو کامپ نۆ دەڕوات و لەوێ شانبەشانی لامین یامال یاری دەکات.