ئەلۆنسۆ داوای دەستبەرداربوونی لە پێنج یاریزان کردووە

PM:02:53:11/10/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئالابا و ئەسێنسیۆ و برایم دیاز و دوو یاریزانی تر لە دەرەوەی پلانی ئەلۆنسۆن و داوای رۆیشتنیان دەکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، دوای هەشت هەفتە لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا و ئەنجامدانی دوو یاریش لە چامپیۆنز لیگ، چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید داهاتووی چەند یاریزانێکی یەکلاکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، ئەلۆنسۆ لیستێکی پێشکەشی فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە کە بوونیان لە یانەکەدا پێویست نین.

مارکا ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کردووە کە بریتین لە داڤید ئالابا و برایم دیاز و ئیندریک و فێرلان مێندی و رائول ئەسێنسیۆ تا لە هاوینی ساڵی داهاتوودا دەستبەرداریان ببێت لەبەرئەوەی سوودیان نییە و لە دەرەوەی پلانەکانن.

ئاماژەی بەوەداوە، ئالابا و مێندی بە دەست دابەزینی توانای جەستەییەوە دەناڵێنن کە بەهۆی پێکانە یەک لەدوای یەکەکانەوەیە، رائول ئەسێنسیۆش ئاستی دابەزیەوە لەبەرئەوە راهێنەرە ئیسپانیەکە داوای فرۆشتنی ئەو سێ بەرگریکارەی کردووە.

نوسیویەتی، هەریەکە لە برایم دیاز و ئیندریک کە هێرشبەرن ئەگەری زۆرە لە هاوینی 2026دا بە خواستنی یەک وەرز بدرێن بە دوو یانە تا ئاستیان زیاتر بەرزبێتەوە.

خ . ک