سپالێتی دەیەوێت بچێتە پریمەر لیگ

PM:11:46:12/10/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سپالێتی خواستی خۆی بۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی پریمەر لیگ راگەیاندووە بەڵام هێشتا هیچ گرێبەستێکی پێشکەش نەکراوە.

 لوسیانۆ سپالێتی راهێنەری بەئەزموون و سەرکەوتووی تۆپی پێی ئیتاڵیا، کە ئێستا تەمەنی 66 ساڵە پێشتر لەگەڵ یانەکانی رۆما و ناپۆلی و زینت درەوشاوەتەوە، بەپێی لێدوانێکی بۆ بی ئێن سپۆرت باسی لەوەکرد، دەیەوێت پێش وازهێنانی لەکاری راهێنەرایەتی بچێتە پریمەر لیگ و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئینگلیزی وەربگرێت .

راهێنەرەکە دوای دوورکەوتنەوەی لە ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە هاوینی ئەمساڵ بێ یانەیە و پێدەچێت شوێنی داهاتووی پریمەر لیگ بێت.

سپالێتی لە چەند ساڵی رابردوودا یەکێک بوو لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیا، نازناوێکی مێژوویی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ ناپۆلی بەدەستهێنا و تۆپی پێییەکەی هێرشبەری گەڕاندەوە بۆ باشووری ئیتاڵیا بەڵام دواتر بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ سەرۆکی یانەی ناپۆلی دەستی لەکارکێشایەوە.

میدیاکانی ئینگلتەراش باس لەوە دەکەن راهێنەرەکە تا ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێ نەگەیشتووە بەڵام ئارەزووی راهێنەرایەتی چێڵسی و تۆتنهام دەکات، لە ئەگەری پێگەیشتنی گرێبەستیش روو لە پریمەر لیگ دەکات لەڕێی یانەیەکی گەورەی ئینگلیزییەوە.