PM:09:01:12/10/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنی مۆندیال هۆڵەندا بە چوار گۆڵی
بێوەڵام شکستی بە فینلەندا هێنا و پێگەکەی لە یەکەمی ریزبەندی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی کیشوەری ئەوروپا بۆ
سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026، هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری فینلەندای کرد.
لە تایمی یەکەم، پرتەقاڵی پۆشەکان زۆر بەباشی
دەرکەوتن و لە خولەکی هەشتیش لە رێگای دۆنیێل مالنەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد،
پاشان لە خولەکی 17 ڤان دایک گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن، پێش کۆتایی تایمەکەش دێپای
بە لێدانی سزا بۆ سێیەمجار تۆڕی گۆڵی فینلەندای هەژاند.
لە تایمی دووەم، هۆڵەندییەکان چەندین
گۆڕانکاریان ئەنجامدا، لەگەڵ ئەوەشدادووبارە باشتر بینران و توانیشیان لە خولەکی 84 لە رێگای گاکپۆوە گۆڵی چوارەم
تۆماربکەن و سەرەنجامیش یارییەکەیان بە چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە.
لە ئێستاشدا بە 16 خاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان
دێن، تا دێت لە سەرکەوتن بۆ مۆندیال نزیکتر دەبنەوە.