PM:09:44:12/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لەگەڵ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی موچەی
دی یۆنگ لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەکەی هاوتا دەکاتەوە.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیکە لە نوێکردنەوەی
گرێبەستەکەی فرێنکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی یانەکەی، پاش ئەوەی لەدوای راهێنەرایەتی
هانسی فلیکی بووەتە یاریزانێکی گرنگی یانەکە.
تۆڕی لا ڤانگاردیای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەپێی
گرێبەستە نوێیەکە، فرێنکی مووچەی ساڵانەکەی دەکرێتە هاوشێوەی پێدری و رافینها و
ساڵانە 18 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ موچەی پێدەدرێت.
تۆڕەکە باسی لەوەشکردووە، لامینی یامالی ئیسپانی
خاوەنی زۆرترین مووچەی یاریزانانی بەرشەلۆنەیە و ساڵانە بە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆی
پێدەدرێت.
لا ڤانگاردیا ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە هەموو
قەرزەکانی یاریزانەکەی داوەتەوە و گرێبەستە نوێیەکەی بەبێ هیچ قەرز و کێشەیەک واژۆ
دەکرێت.