PM:08:45:12/10/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلسیمان نەیشاردەوە دەیانەوێت لەسەر ئەنجامی باش بەردەوامبن و بردنەوە بەدەستبهێنن.
جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، پێش رووبەرووبوونەوەی ئێرلەندای باشور دەڵێت: ئامادەکاریی باشیان کردووە و دەیانەویت بە بردنەوە و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بگەڕێنەوە.
باسی لەوەشکرد، رەنگە کەمێک گۆرانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات، دەیانەوێت لەسەر ئەنجامی باش بەردەوامبن، بەڵام تا ئیستا بڕیاری کۆتایی نەداوە و لە یارییەکەدا هەمووان دەبینن کێ یاریی دەکات و کێ لەسەر کورسی یەدەگە .
دوپاتیشیکردەوە، هەر یاریزانێک لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەوە تێدەگات کە یاریی بۆ ناوی وڵاتەکەی دەکات، هەوڵەدەین هەمووان بەشداری بکەن و باشترین پێکهاتە هەڵبژێرن.
ناگلیسمان ستایشی کۆمانی کرد و وتی: یاریزانێکی لێهاتووە و بەهرە و توانای نایابی هەیە، یاریزانی لەم شێوازە پێویستە بۆ هەڵبژاردەکەمان کە توانای تاکە کەسی گەورەی هەیە.