راهێنەرێک بۆ دووەم جار مان یونایتدی رەتکردەوە

PM:07:57:12/10/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد دووبارە پەیوەندی بە توخێلەوە کردووە بەڵام راهێنەرە ئەڵمانییەکە رەتیکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی سەن سپۆرت، توخێل لە راداری بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتدایە، ئەگەر رۆبن ئەمۆریم لە پۆستەکەی دوربخرێتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانەوە.

دوپاتیکردووەتەوە، پێشتر شەیتانە سورەکان پەیوەندیان بە تۆخێلەوە کردووە بۆ ئەوەی جێگای تین هاگ بگرێتەوە، بەڵام لەو کاتەشدا راهێنەرە ئەڵمانییەکەپرۆژەی مان یونایتدی رەتکردووەتەوە.

سەن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تۆماس توخێل راهێنەرایەتی مان یونایتد رەتدەکاتەوە، بەهۆی ئامادەکاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ مۆندیالی 2026، بەڵام دوای ئەوکاتە بارودۆخەکان رەنگە گۆڕانی بەسەردابێت.

توخێل تەمەنی 52 ساڵە، لە کاروانی وەرزشیدا راهێنەرایەتی یانە گەورەکانی وەک، بایرن میونشن، چێڵسی دۆرتمۆند و پاریسی کردووە، گرێبەستی ئێستای پەیوەندی بە باشی و خراپی هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی سێ شێرەکە.