PM:07:11:12/10/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێگەی پۆستیکۆگلۆ لە راهێنەرایەتی نۆتینگهام لە مەترسیدایە و رافاێل بینیتێز بۆ جێگەکەی دەستنیشانکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فوتبۆڵ ئینسایدەر، سەرۆکی یانەی نۆتینگهام فۆرێست بە تەواوی نیگەرانە لە ئەنجامەکانی ئەنجێ پۆستیکۆگلۆ و لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی لیستێکی نوێی ناوی راهێنەرانیان بۆ جێگرەوەی داڕشتووە.
پۆستیکۆگلۆ لە مانگی ئەیلولدا جێگەی نونۆ ئیسپیریتۆ سانتۆی گرتەوە ، بەڵام لەو کاتەوە نەیتوانیوە لە حەوت یاری ڕاهێنەرایەتیدا یەک بردنەوە بەدەستبهێنێت و فشاری لەسەر پێگەکەی دروستکردووە.
دوپاتیشیکردووەتەوە، یانەی نۆتینگام فۆڕێست گرنگییەکی ڕاستەقینەی بە ڕافایل بینیتێز دەدات وەک جێگرەوەی پۆستێکۆگلۆ ئەگەر بڕیاری وازهێنان لە پۆستەکەی بدات یاخود دوربخرێتەوە.
بینیتێز تەمەنی 65 ساڵە و لە ئێستادا راهێنەری هیچ یانەیەک نییە، گرنگترین ئەو یانانەی کە راهێنەرایەتی کردوون بریتین لە، ریاڵ مەدرید، لیڤەرپوول و چێڵسی و ئینتەرمیلان و ناپۆلی.