AM:11:39:11/10/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناگلیسمان رایگەیاند لە توانایاندا بووە
گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن و یاریزانەکانیش پلانەکانیان بە باشترین شێوە جێبەجێکرد.
جولیان ناگلیسمانی راهێنەری هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا دوای بردنەوەیان لە لۆکسمبۆرگ بڵاویکردەوە کە بە شێوەیەک یارییان کردووە
کە دەیانتوانی ژمارەیەک گۆڵی زۆر تۆماربکەن.
ناگلیسمان وتی، چوار گۆڵمان تۆمارکرد کە
ئەوەش بەهۆی ئاستبەرزی یاریزانەکەنەوە بوو، بە دڵنیاییەوە یەکێک لە باشترین یارییەکانمان
ئەنجامدا و پلانەکانمان وەک خۆی جێبەجێکرد.
وتیشی، هەرچەندە هەڵبژاردەی بەرامبەرمان
بە 10 یاریزانەوە یارییان دەکرد بەڵام بەرگریەکی نایابیان ئەنجامدا و پێویستە لەو
جۆرە کاتانەدا یاریزانەکانم زیاتر بەپەرۆش بن بۆ هێرش بردن و فشاری بەردەوام.
ئاماژەی بەوەشدا، کیمیچ یاریزانێکی نایابە
و لە زۆر شوێنی یاریگادا دەتوانیت یاریی بکات بە باشترین ئاستەوە، سێرجی گنابریش
زۆر نایابانە هاوکاری هێڵی بەرگری دەکرد.
رونیکردەوە، ژمارەیەک زۆری یاریزانانی
هەردوو یانەی بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند لە هەڵبژاردەکەیدا بوونیان هەیە کە
ئەوەش سوودێکی زۆری هەیە بۆ هەڵبژاردەکەیان.
خ . ک