PM:02:25:11/10/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە چاوەڕوانی کۆتایی وەرز دەکەن بۆئەوەی بڕیاری
کۆتایی سەبارەت بە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستی کریستێنسن بدەن.
پاش ئەوەی ئەندرێس کریستێنسن لە هاوینی ساڵی داهاتوودا
ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی پێدێت و ئەو یاریزانەش بەڕوونی
رایگەیاندووە دەیەوێت لە بلەوگرانا بمێنێتەوە، بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ ئۆفەرێکی
لەلایەن بارساوە پێنەگەیشتووە.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانە
کەتەلۆنییەکە بڕیاریانادوە چاوەڕوانی کۆتایی وەرز بکەن بۆ دیارییکردنی چارەنووسی
ئەو بەرگریکارە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەگەر کۆتایی وەرز
کریستێنسن لەڕووی هونەری و جەستەییەوە ئاستی باشبێت ئەوا بەرشەلۆنە بڕیاردەدەن
ماوەی گرێبەستەکەی بۆ دووساڵ نوێ بکەنەوە.
لەلایەکیترەوە یانەکانی ئینگلتەرا و سعودییە بە وردی
چاودێری ئاستی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر ببێتە یاریزانێکی خۆڕای ئامادەن ئۆفەری
فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.
ئەستێرە دانیمارکییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 88
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.