لیڤەرپوڵ پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئۆلیسێ

PM:03:53:11/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئۆلیسێ و ئامادەیە لەپێناویدا بڕە پارەیەکی خەیاڵی خەرجبکات.

پێگەی ئەنفێلد ۆچ بڵاویکردەوە، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پێداگرە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە مێرکاتۆی هاوینەی ساڵی داهاتوودا.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردەوە سەرۆکی یانەی لیڤەرپوڵ و سەرجەم ئەندامانی ئەو یانەیە سەرسامن بە تواناکانی مایکل ئۆلیسێی ئەستێرەی بایرن میونشن و دەیانەوێت بیکەنە شوێنگرەوەی محەمەد سەڵاح کە ئەگەری زۆرە یانەکەیان جێبهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە ئامادەن لەپێناو گواستنەوەی ئۆلیسێ بڕە پارەیەکی خەیاڵی خەرجبکەن کە 150 ملیۆن یۆرۆیە و پێشکەشی یانە ئەڵمانیەکەی دەکەن.

دەشڵێت، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ داوای لە یانەکەی کردووە بە هەر نرخێک بێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە بۆ پێکهاتەکەی چونکە زۆرترین سوود لە تواناکانی دەبینن بۆ بەهێزتر کردنی هێڵی هێرشبردن.

ئۆلیسێ لەم وەرزەدا بە ئاستێکی نایابەوە لەگەڵ بایرن میونشن دەرکەوتووە و بەشداری 10 یاریی یانەکەی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، پینج گۆڵی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی هەیە.

خ . ک