دیشامپ: دەبێت لەسەر بردنەوە بەردەوام بین

AM:11:09:11/10/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دیشامپ دوپاتیکردەوە ئاستێکی نایابیان پێشکەشکردووە و دەبێت لەسەر بردنەوە بەردەوام بن.

دیدیە دیشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای بردنەوەیان لە ئازەربایجان رایگەیاند، لە سەرەتای یارییەکەوە بەتایبەت لە تایمی یەکەمدا تووشی کێشەی زۆر بوون بەهۆی ئەوەی هەڵبژاردەی بەرامبەریان بەرگریەکی نایابیان دەکرد.

دیشامپ دەڵێت، بە دڵنیاییەوە گۆڵەکەی مباپێ لە خولەکەکانی زیادکراوی تایمی یەکەمدا کلیلی بردنەوەکەمان بوو، ئەو یاریزانە یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆی ئەنجامدا بەهۆی جوڵە زۆرەکەیەوە.

دەشڵێت، بە شێوەیەکی گشتی سەرجەم یاریزانەکان ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستهێنا، پێویستە لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بین لەپێناو بردنەوەی سەرجەم یارییەکان.

دیشامپ دوپاتیکردەوە، هەموو یاریزانەکان گرنگی خۆیان هەیە و چەندین یاریزانی تریش هەن کە شایستەی ئەوەن بانگهێشت بکرێن بەڵام ئەو لیستەی کە پێشکەش دەکرێت ناتوانرێت لەو ژمارەیە زیاتر بێت.

خ . ک