مباپێ تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێیدا

AM:10:51:11/10/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ تووشی پێکانبووە لە پاژنەی پێیدا و ئەگەری زۆرە هەڵبژاردەکەی جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە مەدرید.

شەوی رابردوو، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە یارییەکی پاڵاوتنی مۆندیال بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئازەربایجان بەدەستهێنا و کیلیان مباپێش لەو یارییەدا گۆڵێک و ئەسیستێکی کرد.

مباپێ لە خولەکی 83ی یارییەکەدا تووشی پێکانهات لە پاژنەی پێیدا و ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی کە نەتوانێت یارییەکە تەواو بکات و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا.

دوای یارییەکەش، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە دەستەی پزیشیکی هەڵبژاردەی فەرەنسا پشکنینیان بۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەکەیان کردووە و دەرکەوتووە کە تووشی پێکان بووە.

لیکیپ دوپاتیکردووەتەوە کە ئەگەری زۆرە کیلیان بگەڕێتەوە مەدرید و بەشداری یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئایسلەندا نەکات لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.

رونیکردووەتەوە، لە کاتی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە و پەیوەندی کردنەوەی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە، دەستبەجێ پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت تا بزانن پێکانەکەی لە چ ئاستێکدایە و ماوەی دوورکەوتنەوەی چەند دەبێت.

خ . ک