بایرن گێهی دەوێت

PM:11:44:06/10/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن بەشێوەیەکی جددی هەوڵی گواستنەوەی گێهی دەدات و کێبڕکێی یانە گەورەکان دەکات.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەنووس، فلۆریان پلێتێنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت، یانەی بایرن میونشن بە شێوەیەکی جددی هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ مارک گێهی بەرگریکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس دەدات و ماکس ئیبەرلی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە زۆر سەرسامی بەرگریکارەکەیە و پێشتر گفتوکۆی لەگەڵدا ئەنجامداوە.

رۆژنامەنووسەکە باسی لەوەشکردووە، بایرن خواستێکی زۆری هەیە ئەستێرەکە بەبێ بەرامبەر بگوازێتەوە لە هاوینی ساڵی 2026 بەڵام گرێبەستکردن لەگەڵیدا بەندە بە بارودۆخی کیم مین جای و ئۆپامیکانۆی بەرگریکارانی یانەکەوە.

فلۆریان ئاماژەی بەوەشکردووە، لە  گواستنەوەی گێهی 25 ساڵان ئەرکی یانە باڤارییەکە ئاسان نابێت چونکە جیا لە گەورەکانی پریمەر لیگ، یانەکانی، بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدش هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ ئەستێرەکەی هێڵی بەرگریدا دەدەن.

مارک گێهی سەرەڕای ئەوەی لە پێگەی بەرگری یاریدەکات بەڵام ئەم وەرزە لە حەوت یاری یانەکەی لە پریمەر لیگ خاوەنی گۆڵێک و ئەسیستێکە و ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە.