PM:07:32:05/10/2025
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە شێوەیەکی
چاوەڕواننەکراو و بە گۆڵێک بەرامبەر بە چوار گۆڵ بە سیڤییە دۆرا.
لە یارییەکی هەفتەی هەشتەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە
دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی سیڤییە.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی و بە هێرشکردن دەستیانپێکرد،
پشتبەست بە یاریگا و هاندەرانی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 13 و 36 لە رێگەی سانچێز بە
لێدانی سزا و رۆمیرۆوە تۆمارکرد.
گۆڵەکەی سانچێز
هاندەرانی بەرشەلۆنەی نیگەران کرد،
چونکە یاریزانەکە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی شێتانە ئاهەنگی گێرا.
دوای دوو گۆڵەکەی سیڤییە بەرشەلۆنە بەدوای کەمکردنەوەی ئەنجامەکە
دەگەڕا، تا ئەو کاتەی مارکوس راشفۆرد لە خولەکی زیادکراو گۆڵی یەکەمی بە یانەکەی
بەخشی، نیوەی یەکەمیش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی سیڤییە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی فلێک
بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە هاتە نێو یاریگا و لە خولەکی 76 هەلی یەکسانکردنەوەی
یارییەکەیان لە رێگەی لێدانی سزا بۆ رەخسا بەڵام لیڤا لەدەستیدا.
دوای لەدەستدانی لێدانە سزاکە بەرشەلۆنە
بە تەواوی بێهیوایی و نیگەرانی پێوە دیاربوو، ئەوەش وایکرد سیڤییە بە باشی هەلەکان
بقۆزێتەوە و لە خولەکەکانی 90 و خولەکی شەشەمی کاتی زیادکراو دوو گۆڵ لە رێگەی
کارمۆنا و ئادامزەوە تۆماربکەن.
سەرەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە سودی سیڤییە و شکستی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، بەم ئەنجامە بەرشەلۆنە بە
19 خال لە پلەی دووەم مایەوە و سیڤییە چووە پلەی چوارەم بە 13 خال