جەیمس لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دوورخرایەوە

PM:09:45:06/10/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی پێکانەوە جەیمس لە ریزی هەڵبژاردەی ئینگتەرا دوورخرایەوە و ئۆرێلی جێگەکەی گرتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی یانەی چێڵسی، ریس جەیمس لە دواین یارییاندا تووشی پێکان بووە، بەڵام هیچ مەترسییەک لەسەری نییە، تەنها لە پێناو پاراستنیدا بڕیاردراوە لە لیستی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ دوو یاری داهاتوویان دووربخرێتەوە.

بەرگریکارە 25 ساڵانەکە، لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپول 90 خولەکی تەواو یاریی کرد بەڵام پشکنینە پزیشکییەکانی دوای یارییەکە دەریانخست کە کاپتنەکەی چێڵسی لە کاتی یارییە نێودەوڵەتییەکانی مانگی ئۆکتۆبەردا توانای ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی نییە.

پاش ئەوەش، لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا کە پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "نیکۆ ئۆرێلی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بۆ یەکەمجار بانگهێشتی پێکهاتەی باڵای ئینگلتەرا دەکرێت، یاریزانەکە لە هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانەوە بۆ تیپی یەکەم و بۆ یارییەکانی داهاتووی سێ شێرەکان بەرامبەر وێڵز و لاتڤیا سەرخراوە.