PM:08:54:06/10/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فولەری ئەفسانەی پێشووی
ئەڵمانیە پێیوایە ڤێرتز پێویستی بە کارکردنی زیاترە تا خۆی لەگەڵ لیڤەرپول
بگونجێنێت.
فلۆریان ڤێرتز لە ریزەکانی لیڤەرپول هێشتا ئەو
ئاستە بەرز و باشەی دووبارە نەکردۆتەوە کە لەگەڵ یانەی لیڤەرکوزن پێوەی دەردەکەوت
و خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەڵمانیاشی پێبەخشرا بۆ ساڵی 2025، بەجۆرێک لەگەڵ یانە
نوێیەکەی لە پاش دەستپێکی وەرزی نوێوە بەشداری هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نەکردووە.
لە نوێترین لێدوانیشدا بە تۆڕی سکای 90،
روودی فولەری هاونیشتیمانی و ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، باسی لەوە باروودۆخی
فلۆریان کرد و تێیدا وتی: لە یارییەکاندا بە شێوەیەکی قورس هەوڵدەدات و بە
بەردەوامی دەجوڵێت، هەروەها یاریمەتی هێڵی بەرگریش دەدات، بەڵام ئەوەی جیاوازە لە
یانە نوێیەکەی وەک لیڤەرکوزن یارمەتی نادرێت و پاسی پێنادرێت، لەبەر ئەوەش لە
ماوەکانی داهاتوودا پێویستی بە هەوڵدان و کارکردنی زۆرترە.
باسی لەوەشکردووە، پێویستە ئەستێرە ئەڵمانییەکە
خۆی لەگەڵ ریتمی پریمەر لیگ بگونجێنێت، هەروەها رۆڵی خۆی لە پلانەکانی راهێنەردا
بدۆزێتەوە، بەڵام ئەوەی کێشەیە هێشتا لیڤەرپول بە شێوەیەکی گشتی ریتمی یاریکردنی
خۆی نەدۆزیووەتەوە و چەندین کێشەی هەیە.
فلۆریان ڤێرتز لە مێرکاتۆی هاوینە بەبڕی 125
ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپولەوە کرد و بووە یەکێک لە گرانترین یاریزانەکانی
مێژووی تۆپی پێ، بەڵام لە نۆ یاری ئەم وەرزەی لیڤەرپول لە پریمەر لیگ و چامپیۆنز لیگ نەیتوانیووە
هیچ گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات.