کاناڤارۆ بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان

PM:08:10:06/10/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاناڤارۆ بە فەرمی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان و دوپاتیشیکردەوە چەندین گرێبەستی لەپێناو هەڵبژاردەکە رەتکردووەتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئۆزبەکستان بە فەرمی رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ فابیۆ کاناڤارۆدا واژۆ کردووە و راهێنەرە ئیتاڵییەکە سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەیان دەکات لە مۆندیالی ساڵی 2026.

کاناڤارۆ کە پێشتر وەک یاریزان لە مۆندیالی 2006 بووە پاڵەوانی جامی جیهانی، پاش 20 ساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکاتەوە بەڵام ئەمجارە وەک راهێنەر و سەرکردایەتی هەڵبژاردەیەکی کیشوەری ئاسیا دەکات.

پاش بوونیشی بە راهێنەری ئۆزبەکستان فابیۆ رایگەیاند، سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەکات کە متمانەیان پێکردووە، دەیەوێت درێژە پێدەری ئەو پڕۆژیە بێت هەڵبژاردەکە دەستی پێکردووە و چەندین یاریزانی زۆر باشی درووست کردووە.

باسی لەوەشکرد، گرێبەستی لە حەوت بۆ هەشت شوێنی جیاوازەوە پێگەیشتووە بەڵام لە کۆتایدا بڕیاریداوە ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان چونکە بەشداری لە مۆندیالی 2026 دەکەن.