چەند یانەیەک شتیگنیان دەوێت

PM:10:06:06/10/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی تێر شتگین لەگەڵ بەرشەلۆنە روون نییە و چەندین یانەی پریمەر لیگیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

هەرچەندە بازاڕی گواستنەوەی زستانە ماوەیەکی زۆری ماوە بەڵام تێر شتیگن بووەتە یەکێک لە بابەتە گەرمەکانی ئەو مێرکاتۆیە، یاریزانە تەمەن 33 ساڵانەکە ئێستا بەهۆی پێکان لە پشتیدا لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە، بەڵام سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی پریمەر لیگی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەکانی مان یونایتد و نیوکاسڵ و تۆتنهام پەیوەندییان بە بەرشەلۆنەوە کردووە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە کاتێک لە کۆتایی مانگی 11دا بەتەواوی ئامادە دەبێتەوە بۆ یاریکردن.

بەپێی رۆژنامەکە ئەم لە کاتێکدایە یانەی مۆناکۆش خوازیاری گواستنەوەی گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکەیە بەشێوەیەکی خواستن لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی هەمیشەی، بەڵام بەرشەلۆنە هیچ نیازێکی نییە بە خواستن دەستبەرداری گۆڵپارێزەکە ببێت.

بوونی ئەم گرێبەستانە و ناکۆکییەکانی لەگەڵ کارگێری بەرشەلۆنە وایکردووە داهاتووی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بە نادیاری بمێنێتەوە و چاوەڕی دەکرێت لە مێرکاتۆی زستانەدا داهاتووی یەکلایببێتەوە.